هەولێر .. بە میوانداری ئەستێرەی دیاری جیهانى تۆپی پێ "لویس فیگۆ" ئیڤێنتێک سازكرا
هەولێر ..
بە میوانداری ئەستێرەی دیاری جیهانى تۆپی پێ "لویس فیگۆ" ئیڤێنتێک سازكرا
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2024.7.20، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بە میوانداری ئەستێرەی دیاری تۆپی پێ (لویس فیگۆ) یاریزانی پێشووی پورتوگال و یانەی ڕیاڵ مەدرید و ژمارەیەکى تر لە بازرگانانی بازاڕە داراییەکان و پیاوانى کار، لە شاری هەولێر ئینگۆت برۆکەرز بەشێوەیەکی فەرمی وەکو سپۆنسەری سەرەکی لالیگا ئیڤێنتێکى سازکرد.
تێیدا کار و چالاکییەکانى ئینگۆت و مامەڵەكردنيان لەگەڵ بازرگانان لە هەموو شوێنێکەوە خرایە ڕوو، هەروەها ئیڤێنتێکە دەرفەتێک بوو بۆ بازرگانان و بەشداربووانی بۆ گەشتن بە دیداری یاریزانی بەناوبانگی جیهانی لویس فیگۆ و گرتنی وێنەیەکى یادگارى لەگەڵى.