هه‌ولێر ... مه‌راسیمی رێزلێنان له‌ نووسه‌رو فۆلكلۆریست پیرداود مه‌خموری

هه‌ولێر ... مه‌راسیمی رێزلێنان له‌ نووسه‌رو فۆلكلۆریست پیرداود مه‌خموری

هه‌ولێر ...
مه‌راسیمی رێزلێنان له‌ نووسه‌رو فۆلكلۆریست پیرداود مه‌خموری

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 20_7_2024, له‌ ژێر چاودێری ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر, به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر, به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاڵاكی وێژه‌یی له‌ رێوره‌سمێكی شایسته‌دا رێزی له‌ نووسه‌رو فۆلكلۆریست پیرداود مه‌خموری نا .

له‌و مه‌راسیمه‌دا كه‌ فه‌رهه‌نگ غه‌فوور به‌رێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر, و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ نووسه‌ر و رۆشنبیران ئاماده‌یی بوون, كاروانی ژیان و به‌رهه‌مه‌كانی نووسه‌رو فۆلكلۆریست پیرداود مه‌خموری خرایه‌ روو . دواتر پیشەنگایەکی تایبەت لەلایەن کوڕی پیرداود مەخموری کرایەوە …
هاوكات ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر, به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ قه‌ڵه‌می مامۆستا پیرداود مه‌خموری به‌حوكمی مێژووی ده‌وڵه‌مه‌ندو کۆنی کورد و کوردستان بەگشتی و هەولێر بە تایبەتی، خۆی له‌ قه‌ره‌ی هه‌موو بواره‌كان داوه‌, ئه‌ده‌ب , وه‌رگێران, سروشتی جوانی کوردستان، داب و نەریت، ئایین، زمان، مێژوو، هه‌موو ئه‌وانه‌ بابه‌تی خاوی قه‌له‌می جوانی مامۆستا پیرداود مه‌خموری بوونه‌. به‌ پله‌ی یه‌كه‌م رۆح خستنه‌ به‌ری جه‌سته‌ی فۆلكلۆری ره‌سه‌نی كوردی, كه‌ له‌ هه‌موو جیهان وەکوو سامانێکی نیشتمانی مامەڵەی لەگەڵدا ده‌کرێت و خۆشبه‌ختانه‌ كوردیش به‌و سامانه‌ ده‌وڵاه‌مه‌نده‌.
گوتیشی هیوای له‌شساغی و ته‌مه‌ن درێژی بۆ مامۆستا پیرداود مه‌خموری ده‌خوازم و ئه‌و مه‌راسیمه‌و له‌وه‌ش زیاتری قابیل و شایسته‌یه‌ .
له‌ كۆتایشدا له‌لایه‌ن پارێزگاری هه‌ولێر, و ئاماده‌بووان قەلغان و خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌خشرایه‌ نووسه‌رو فۆلكلۆریست پیرداود مه‌خموری.