لە هەولێر... رۆژی نیشتیمانی کۆمارى میسڕى عەرەبى بەرز راگیرا
لە هەولێر...
رۆژی نیشتیمانی کۆمارى میسڕى عەرەبى بەرز راگیرا
ئەمشەو سێشەممە 2024.7.23، بە ئامادەبوونى مەلا مستەفا مەسعود بارزانی و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ژمارەیەکى تر لە نوێنەرانی حزب و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و کونسڵ و نوێنەر و نێردەى وڵاتان، لە هەولێرى پایتەخت، ڕێورەسمى رۆژی نیشتیمانی کۆماری میسڕى عەرەبى بەڕێوەچوو.
له ڕێوڕهسمهكهدا، وێڕای پیرۆزبایی لە کونسڵ و ستافی کونسڵخانه بە بۆنەى ڕۆژی نیشتمانی وڵاتەکەیان، جەخت لە زیاتر بهرهوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆمارى میسڕى عەرەبى کرایەوە.