جووت سایدی گەزنە... شەقامێکی ستراتیژی و گرنگی شاری هەولێر..
جووت سایدی گەزنە...
شەقامێکی ستراتیژی و گرنگی شاری هەولێر..
لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە چاودێری وەزیری شارەوانی و پارێزگاری هەولێر، لە پێناو چارەسەركردنی گرفتی شەقامی گەزنە تاکو شەقامی 120 مەتری كە 3 كیلۆمەترە، دوای دیزاینكردنی بەشێوەیەکی سەردەمیانە و خەمڵاندنی كارە پێویستەكان و 17 ڕۆژ کارکردن تێیدا بە بەردەوامی، دەست بە قیڕتاوکردنی شەقامەکە کرا.
جووت سایدی گەزنە، کە شەقامێکی ستراتیژی و گرنگی شاری هەولێرە، بە تەواوبوونی شەقامی خێرای 120مەتری هەولێر تا دهۆك و زاخۆ بە دووساید بەیەکەوە دەبەستێتەوە، ئەوە جگە لەوەی قەرەباڵغیەکی زۆریش لەسەر ئەو شەقامە ناهێڵێت.