هەولێر ... ڕێورەسمى "وەڕگێڕانى گۆڤارى زانستى زانکۆى سەڵاحەدین، بۆ داتابەیسى سکوبس بەڕێوەچوو"

هەولێر ... ڕێورەسمى

هەولێر ...
ڕێورەسمى "وەڕگێڕانى گۆڤارى زانستى زانکۆى سەڵاحەدین، بۆ داتابەیسى سکوبس بەڕێوەچوو"

شەوی سێشەممە 2024.8.6، بە ئامادەبوونى د.ئارام محمد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د.کامەران یونس، سەرۆکى زانکۆى سەڵاحەدین و ژمارەیەکى تر لە ڕاگر و مامۆستایانى زانکۆ و کۆلێژەکان، لە سەنتەرى ڕۆشنبیرى و کۆمەڵناسى لە هەولێر، ڕێورەسمى "وەڕگێڕانى گۆڤارى زانستى زانکۆى سەڵاحەدین بۆ زانستە پەتى و کردارییەکان لە داتابەیسى جیهانى سكوبس (Scopus)" بەڕێوەچوو.

جێگەى باسە، سكوبس (Scopus) داتابەیسێکى ئەکادیمى جیهانییە و لەساڵى 2004 دەستى بەکار کردووە، تاکو ئێستا زیاتر لە 76 ملیۆن لێکۆڵینەوە و گوتارى زانستى وکۆنفرانس و پەرتووکى تێدا تۆمارکراوە و چەندین ناوەندى زانستیى و زانکۆى جیهانیش بەشدارن لەو داتابەیسە، یەکێک لە تایبەتمەندییەکانى ڕوماڵکردنى فراوانى چاپکراوە زانستەیەکانە لە هەموو بوارە تایبەت و جیاجیاکان و بە سەرچاوەیەکى گرنگى ئەکادیمی جیهانى هەژماردەکرێت.