لە هەولێر ... "ئارامی رۆح، گوڵبژێرێک لە گۆرانی و ئاواز و میوزیکی ڕەسەنی کوردى پێشکەشکرد"
لە هەولێر ...
"ئارامی رۆح، گوڵبژێرێک لە گۆرانی و ئاواز و میوزیکی ڕەسەنی کوردى پێشکەشکرد"
ئەمشەو چوارشەممە 2024.8.7، بەئامادەبوونى ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ئاریان صلاح الدين، بریکارى وەزارەتى ڕۆشنبیرى و فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و ژمارەیەکی تر لە بەرپرسان و هونەرمەندان و هونەر دۆستان، لە هۆڵى ڕۆشنبیرى هەولێرى پایتەخت، گرووپی میوزیکی هاوڕێیانی ئارامی رۆح – کۆیە، بە پاڵپشتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر نۆیەمین کۆنسێرتی خۆیان سازکرد.
لە کۆنسێرتەکەدا، گوڵبژێرێک لە گۆرانی و ئاواز و میوزیکی ڕەسەنی کوردى و ناوچەی کۆیە پێشکەشکرا، کە هەشت بەرهەم بوو، لەوانە بەرهەمی هونەرمەندان تاهیر تۆفیق، مەلا ئەسعەد و مەلا ئەحمەد کۆیی ناسراو بە (مەلا کۆرە).