بە نوێنەرایەتی سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی پارێزگاری هەولێر لە تەندرووستی مام ئیسماعیلی باوکی سێ ڕۆڵەی شەهیدی گوندی خدرجیجەی پرسییەوە

شەو هەینی 9-8-2024، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە نوێنەرایەتی سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی، لە نزیکەوە لە نەخۆشخانە سەردانی مام ئیسماعیل باوکی سێ کوڕی شەهیدی گوندی خدرجیجەی دەستی داعشی سنووری قەزای مەخموور کرد.

لەمیانەی سەردانەکەیدا ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر سڵاو و رێزی سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی گەیاندە مام ئیسماعیل و ماڵباتی شەهید و تەواوی ئامادەیی سەرۆکوەزیرانی بۆ چارەسەری پێویست نیشاندا.

لەلایەن خۆشییەوە مام ئیسماعیل باوکی سێ کوڕی شەهیدی گوندی خدرجیجە سوپاس و پێزانینی خۆی لە رێگەی پارێزگاری هەولێرەوە گەیاندە سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی و هەڵوێست و وەفای سەرۆکوەزیرانی بەرزنرخاند.

لە سەرەتای مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی 2021، تیرۆریستانی داعش پەلاماری گوندی خدرجیەیان لە سنووری قەزای مەخموور و لە بناری چیای قەرەچووغ دا، لە ئەنجامدا 13 کەس لە هاووڵاتیانی گوندەکە و پێشمەرگە و لە نێویشیاندا سێ کوڕی مام ئیسماعیل کە ئازایانە بەرگریان لە گوندی خدرجیجە کرد، شەهیدبوون.