خەڵاتی ڕێزلێنان.. پێشکەش بە نووسەر و شاعیر (سەباح ڕەنجدەر) کرا
خەڵاتی ڕێزلێنان..
پێشکەش بە نووسەر و شاعیر (سەباح ڕەنجدەر) کرا
پارێزگاری هەولێر ….
شیعر‌و داهێنان لای سه‌باح ره‌نجده‌ر، هەر بەتەنها پێشكه‌شكردنی ده‌قێكی نوێ نییه، به‌ڵكو ده‌رچوونه له کۆت و یاسا ته‌قلیدییه‌كان ….
ئەمڕۆ شەممە 2024.8.10، بە چاودێری و ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بڵند ئیسماعیل بەرپرسی لقی دووی پارتی، ئاری نانەکەلی، بەرپرسی لقی 16ی پارتی و فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیریی و هونەری هەولێر و ژمارەیەکی زۆر لە نووسەر و ئەدیب و شاعیر و مامۆستایانی زانکۆ و ڕۆشنبیر و هونەرمەندان و هاوڕێیانی شاعیر، لە هۆڵی شەهید مەهدی خۆشناو، لە بارەگای لقی هەولێری یەکێتی نووسەرانی کورد، ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان بۆ نووسەر و شاعیر (سەباح ڕەنجدەر) ساز کرا.
لە ڕێورەسمەکەدا، کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وێژەیی هەولێر، لەژێر ناونیشانی (ئەمەک و شانازی) ئەنجامدرابوو، پارێزگاری هەولێر لە وتارێکدا، وێڕایی پیرۆزبایی، ڕۆڵی مێژوویی و کار و بەرهەمەکانی شاعیری لە نێوەندی ڕۆشنبیری و ئەدەبی کوردی بەرز نرخاند و ئاماژەی بە هزر و قەڵەمی بە بڕشت و جوانیدا، کە لەماوەی تەمەنیدا مرۆڤێکی ئه‌مه‌كداری نیشتیمانه‌كه‌ی بووە و توانیوویەتی چەندین بەرهەم و كتێب پێشکەش بە کتێبخانەی کوردی بکات. بۆیە بە ئیستیحقاقیەوە کاک سەباح ڕەنجدەر شایەنی ئەو رێزلێنانەیە …
پارێزگاری هەولێر روونی کردەوە، کە مانای داهێنان لای سه‌باح ره‌نجده‌ری شاعیر، هەر بەتەنها پێشكه‌شكردنی ده‌قێكی نوێ نییه، به‌ڵكو (ده‌رچوونه له یاسا ته‌قلیدییه‌كان، ئەوەش به‌ئامانجی خوڵقاندنی وێنه‌یه‌كی جوانی شیعری، بەگشتی داهێنانی شیعری لای شاعیر داهێنانێكی سه‌رده‌مییانه‌یه، ملكه‌چی یاسای ره‌خنه‌ی نوێ ده‌بێت، بۆیە ئەمرۆ دیوانە شیعری و مانیفێستەکانی بوونەتە ئیلهامی چەندین تێزی ماجستێرو دکتۆرا .
دواتر لەلایەن پارێزگاری هەولێر خەڵاتی ڕێزلێنان و چه‌پكه گوڵی وه‌فاداری پێشكه‌ش بە شاعیركرا.
جێگەی باسە، سەباح ڕەنجدەر لە ساڵی 1965 لە هەولێر لە دایکبووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی هەر لەوشارە تەواو کردووە و لە سەرەتای هەشتاکانەوە دەستی کردووە نووسین و بەدوای ڕووناکی نهێنیدا وێڵە و لە واقیعی زەینیشدا مامەڵە لەگەڵ شیعر دەکا و بەر ئەگەرەکانی بوونی دەخات.