هەولێر مەراسێمێکی تایبەت بە بۆنەی ١٦ ئاب بەرێوەچوو
هەولێر
مەراسێمێکی تایبەت بە بۆنەی ١٦ ئاب بەرێوەچوو
ئێوارەی هەینی 16/8/2024 بە ئامادەبوونی ئەندامانی مەکتەب سیاسی و ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی و پارێزگاری هەولێرو وەزیر و ئەندامانی پەرلەمان و خانەوادەیی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان، مەکتەبی رێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەراسیمێکی تایبەتی بە بۆنەی بیرەوەری 16ی ئاب رێکخست و تێدا ژمارەیەک وتارو دروشم و بەرنامەی تایبەت پێشکەش کران، کە گوزارشتیان لە مەزنی پارتی وەک حیزبێکی جەماوەری پێشەنگ و خودان پێشڕەوی نەتەوایەتی دەکرد، هەر لەو بۆنەیەدا قوتابیە یەکەمەکانی شاری هەولێر خەڵات کران و ئەو بووک و زاوایانەش پاداشت کران کە تازە چوونەتە پرۆسەی هاوسەرگیریەوە، وێرای پێشکەشکردنی چەندین برگەی هونەری هەمەرەنگ .