نەخۆشخانەی ١٥٠ قەروێلەیی شێرپەنجە لە هەولێر ٧٠%ی کارەکان تەواوبووە و پڕۆژەکە چووەتە قۆناغی کۆتایی

نەخۆشخانەی ١٥٠ قەروێلەیی شێرپەنجە لە هەولێر  ٧٠%ی کارەکان تەواوبووە و پڕۆژەکە چووەتە قۆناغی کۆتایی

نەخۆشخانەی ١٥٠ قەروێلەیی شێرپەنجە لە هەولێر ٧٠%ی کارەکان تەواوبووە و پڕۆژەکە چووەتە قۆناغی کۆتایی

ئەم پڕۆژە ستراتیجیە لەلایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێزدار مسرور بارزانی بەردی بناغەی دانراو ئێستاش کارەکانی زۆر بە خێرایی دەڕوات و بە تەواوبوونی ٧٠%ی کارەکانی پڕۆژەکە و لە قۆناغی کۆتایی جێبەجێکردندایە.
نەخۆشخانەکە بەو شێوەیە دیزاین کراوە کە بتوانێت ڕۆژانە (١٠٠٠) نەخۆش لە بەشی ڕاوێژکاریدا پێشوازی بکات و بەدابینکردنی گشت پشکنین و هەموو جۆرەکانی جارەسەر لە چارەسەری کیمیایی و تیشکی ناوەکی و لیناک و هتد...
پێکهاتەی نەخۆشخانەکە:
سەنتەری تیشک ( لیناک )
بەشی چارەسەری کیمیایی
هۆڵەکانی نەشتەرگەری و خەواندن
بەشی فریاکەوتنی پێشکەوتوو
بە کردنەوەی ئەم نەخۆشخانەیە چاوەڕوان دەکرێت خزمەتگوزاری تەندروستی لە هەرێمدا بەرەو پێشەوە بچێت و نەخۆشان کەمتر پێویستیان بە سەفەرکردن بۆ دەرەوە بێت بۆ چارەسەر.