لە چلەى ماتەمینى ... پیشانگایەکى فۆتۆگرافى بۆ وێنەکانى یاریزان و ئەستێرەی پێشووی یانەی هەولێر خوالێخۆشبوو "فەیزۆ" کرایەوە
لە چلەى ماتەمینى ...
پیشانگایەکى فۆتۆگرافى بۆ وێنەکانى یاریزان و ئەستێرەی پێشووی یانەی هەولێر خوالێخۆشبوو "فەیزۆ" کرایەوە
ئەمڕۆ دووشەممە 2024.9.30، لەژێر چاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەئامادەبوونی نەهلە ئەفەندی، پەرلەمانتاری عێراق و د.ڤاڵا فەرید، وەزیری هەرێم و ژمارەیەکى تر لە هاوڕێ و هەڤاڵانی و وەرزشوان و وەرزش دۆستان و کەس و کار و خانەوادەکەی، لە گەلەرى میدیاى شارى هەولێر، بەبۆنەى چلەى ماتەمینى پیشانگایەکى فۆتۆگرافى بۆ وێنەکانى یاریزان و ئەستێرەی پێشووی یانەی هەولێر خوالێخۆشبوو "فهیزوڵڵا عوسمان" ناسراو بە "فەیزۆ" کوڕى شەهیدی گەورە "خەجە باوە" کرایەوە.
دواى کردنەوەى پیشانگاکە و بەسەرکردنەوەى وێنەکان، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دووبارە سەرەخۆشى لە کەس و کار و خانەوادەکەى، دەستخۆشى لە سەرپەرشتیار و ئامادەکارى پیشانگاکە کرد.