لەزۆنی ـی کەرتی 8ـی حەسارۆکان.... دانانی تۆڕی ئاو دەستیپێکراوە و لە ئێستادا لە 60%ـی کارەکانی تەواوکراوە
لەزۆنی ـی کەرتی 8ـی حەسارۆکان....
دانانی تۆڕی ئاو دەستیپێکراوە و لە ئێستادا لە 60%ـی کارەکانی تەواوکراوە
رۆژی شەممە 2024.10.12، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی پڕۆژەکە، بە یاوەری ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم و مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگاری هەولێر و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند و کارزان هادی سەرۆکی شارەوانی و ڕابەر حسێن، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر و نیاز ساڵح، بەڕێوەبەری شارەوانی چوار، پڕۆژەی دانانی تۆڕی ئاویان لە گەرەکی 8ـی حەسارۆکان بەسەرکردەوە.
جێگەی باسە، لە چوارچێوەی گەیاندنی خزمەتگوزاری ئاو بۆ ئەو گەرەکانەی کە تاکو ئێستا ئاوەدان نەکراونەتەوە و خزمەتگوزاری ئاویان پێنەگەیشتووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگایی وەزارەتی شارەوانی و پارێزگای هەولێر لەکەرتی 8ـی حەسارۆکان لە ماوەی ڕابردوودا سێ بیری ئاو لێدراوە و ئەمڕۆش دەست بە دانانی تۆڕی ئاو لە زۆنی cی کەرتی ناوبراو کەوتە بواری جێ بەجێکردنەوە، کە لە ئێستادا لە 60٪ ی کارەکانی دانانی بۆڕی گوێزەرەوەی ئاو لەم زۆنە تەواو بووە و کارەکان بەردەوامی دەبێت بۆ ئەو زۆنانەی کەکاری خۆڵکاری جێبەجێکراوە، ئەوە بێجگەلەوەی لە پڕۆژەی فریاگوزاری ئاوی هەولێریش کەرتی 8ـی حسارۆکان سودمەند دەبێت لەم پڕۆژەیە وە لە ڕێگای هێڵێکی گوێزەرەوەی 600 ملم ئاوی بۆ دابین دەکرێت بە بڕی 2000 مەتر سێجا ئاو لە کاتژمێرێکدا.