پارێزگاری هەولێر، سوپاس و پێزانین پێشکەش بە بەڕێوەبەری نوێى ئەندازەی هاتووچۆی هەرێم و ھەولێر دەکات

پارێزگاری هەولێر، سوپاس و پێزانین پێشکەش بە بەڕێوەبەری نوێى ئەندازەی هاتووچۆی هەرێم و ھەولێر دەکات

پارێزگاری هەولێر، سوپاس و پێزانین پێشکەش بە بەڕێوەبەری نوێى ئەندازەی هاتووچۆی هەرێم و ھەولێر دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 2024.12.23، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر، بە ئامادەبوونی مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و بەڕێوەبەری کاروباری ناوحۆ و پلاندانانی پارێزگا، لە دیوانى پارێزگا، لە ڕێوڕەسمێكدا، بڕوانامەی سوپاس و پێزانینی پارێزگای پێشکەش بە دیلان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ئەندازەی هاتووچۆی هەرێم و سروە یاسین، بەڕێوەبەری نوێى ئەندازەی هاتووچۆی ھەولێر کە لە شوێنى دیلان عەبدوڵڵا دەستبەكاربووە کرد.

لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕای ئاماژەدان بە ڕۆڵی بەڕێوەبەری پێشووی ئەندازەی هاتووچۆی هەولێر لە بە جێگەیاندنی ئەرک و کارەکانی، کە لە ئێستادا وەک بەڕێوەبەری ئەندازەی هاتووچۆی هەرێم دەستبەکاربووە، پیرۆزبایی لە هەردوولا کرد و بڕوانامەی سوپاس و پێزانینی پێشکەش کردن و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە ئەرک و بەرپرسیاریەتی نوێیاندا.