لە هەولێر.... ڕێورەسمی ناساندنی رێچکەی چیای زاگرۆس بەڕێوەچوو

لە هەولێر....  ڕێورەسمی ناساندنی رێچکەی چیای زاگرۆس بەڕێوەچوو

لە هەولێر....
ڕێورەسمی ناساندنی رێچکەی چیای زاگرۆس بەڕێوەچوو

ئەمشەو یەکشەممە 2025.10.12، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گەشت و گوزار و ئاریان صلاح الدین، بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و یان برێم، کونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەولێر و ژمارەیەکی تر لە نوێنەرانی ڕێکخراوەکان و مامۆستایانی زانکۆ، لە ڕێورەسمێکدا لەلایەن رێکخراوی رێچکەکانی کوردستان بۆ گەشەپێدان، ناساندنی رێچکەی چیای زاگرۆس بەڕێوەچوو.

لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگاری هەولێر، لە وتارێکدا بەناوی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگای هەولێر، دەستخۆشی لە ڕێکخراوی ناوبراوکرد بۆ ئەنجامدانی ئەوکارە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە لە کارەکانیاندا نووسینگەی جەنابی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان هاوکاریان بووە.

هاوکات پشتیوانی و پشتگیر حکومەتی هەرێم و پارێزگای هەولێری بۆ سەرخستنی کارکانیان دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند، کە پرۆژە و کارەکەیان بە شێوەیەکی گەورە یارمەتیدەرە لە پەرەسەندن و پێشخستنی کەرتی گەشت و گوزار.

گوتیشی، زنجیرە چیاکانی زاگرۆس و ناوی زاگرۆس لە زاکیرەی مرۆڤی کورد مایەی پێزانیە و چیرۆکی خۆشەویست و نیشانەی مانەوەی گەلی کوردستان و پێکهاتەکانیەتی.

جێگەی باسە، رێچکەی چیای زاگرۆس Zagros Mountain Trail، کە رێگایەکی 215 كیلۆمه‌تریه‌‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان لە گوندی شوش، ئاکرێ ده‌ستپێده‌كات تا ده‌گاته‌ بناری چیای هەڵگورد. بە 36 گوند و پێنج شارۆچکە له‌وانه‌ش ئاکرێ، دینارتە، سۆران، رواندز و چۆمان تێپەڕ دەبێت و درێژترین رێچکەیە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق.