هەولێر ... لە پێناو بە فیڕۆنەدان و پاراستنی سامانی ئاو، دەستدەكرێت بە پڕۆژەی ئەژماركردنی پێداویستی تاك بۆ ئاو

هەولێر ...  لە پێناو بە فیڕۆنەدان و پاراستنی سامانی ئاو، دەستدەكرێت بە پڕۆژەی ئەژماركردنی پێداویستی تاك بۆ ئاو

هەولێر ...
لە پێناو بە فیڕۆنەدان و پاراستنی سامانی ئاو، دەستدەكرێت بە پڕۆژەی ئەژماركردنی پێداویستی تاك بۆ ئاو

ئەمڕۆ سێشەممە 2025.10.7، بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی مەسعود كاڕەش، جێگری پارێزگار و ئاری ئەحمەد، بەریوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆكان و قائیمقامانی هەرسێ قەزای ناوەندی هەولێر و بنەسڵاوە و قوشتەپە و نوێنەری ڕێكخراوی یونسێف و ژمارەیەكی دیكە لە بەرپرسانی دیكەی ئیداری، لە پێناو بە فیڕۆنەدان و پاراستنی سامانی ئاو كە پێویستییەکی سەرەکی ژیان و سامانێکى نیشتیمانییە، لەدیوانی پارێزگا، كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە پڕۆژەی ئەژماركردنی پێداویستی تاك بۆ ئاو و بڕی خەرجكردنی لەلایەن هاوڵاتییانەوە ئەنجامدرا، كە پڕۆژەیەكی هاوبەشی فەرمانگەی ئاوی حکومەتی عێراقی فیدراڵ و رێکخراوی یونسێفە، بە هەماهەنگی بەرێوبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەرۆی هەرێمی كوردستان جێبەجێدەكرێت.

لە دەستپێكی كۆبوونەوەكەدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕای بەخێرهێنانی میوانان، دەستخۆشی لە ڕێكخراوی ناوبرا كرد بۆ ئەنجامدانی ئەو پڕۆژەیە و هەوڵەكانی بۆ پاراستنی سامانی ئاو، وەك پێویستییەکی سەرەکی ژیان و سامانێکى نیشتیمانییە، كە سەرچاوەکانى موڵکى گشتین و بەڕێوەبردن و پاراستنى ئەرکێکى ئەخلاقى، ئاینى، نیشتیمانییە بەرز نرخاند، لەوبارەیەشەوە تیشکى خستەسەر ئەو پلان و بەرنامە و پڕۆژانەى کە لە ساڵانى ڕابردوودا بە پاڵپشتی و لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنى کەم ئاوى لە تەواوى سنوورى پارێزگاى هەولێر ئەنجامدراون، و بە هۆیانەوە توانراوە قۆناغى زۆر باش ببڕن و لە ئێستاشدا تاڕادەیەکى زۆرباش گرفت و کێشەکانی ئاو لە سنووری پارێزگای هەولێر چارەسەرکراون، لەوانە پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر و بەستنەوەی پڕۆژەكەبە تۆڕە ناوخۆییەکانىشار و پرۆژەی ئاوی قوشتەپە و دەوروبەری و پڕۆژەی ئاوی خەبات كە لە ئێستا ڕەزامەندی هەیە بۆ دەست پێكردنی، ئەوە جگە لە دروستكردنی چەندین بەندا و پۆندی دیكە.

پارێزگاری هەولێر هەروەها داڕشتنی میکانیزمێکی گونجاوی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بە فیڕۆنەدانی ئاو و بڕی خەرجكردن و پێویستی تاكی لەلایەن ڕیكخراوی یونیسێف بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆكانی هەرێمی كوردستان بە گرنگ وەسفكرد، كە یەكانگیرە لەگەڵ ئامانجەكانی حكومەتی هەرێم، بۆ ئەو مەبەستەش هەموو پاڵپشتیەكی پارێزگای هەولێر و فەرمانگە و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دووپاتكردەوە.

پاشان لەلایەن نو|ێنەرانی ڕیكخراوی یونسێف، لە چوارچێوەی پێشكەشكردنی پرزنتیشنێك، ئامانجی پڕۆژەكەیان بۆ ئامادەبووان ڕوونكردەوە، كە لەو پڕۆژەكە، لەسەرتاسەری عێراق ( 4 شار ) هەڵبژێردراوە و یەكێك لە وانە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستانە، لە و شارەشدا هەرسێ قەزایی ( ناوەند، بنەسڵاوە، قوشتپە) دیاریكراون، لەناو ئەو قەزایانەشدا چەند گەركێك بۆ ئەوەی كارەكانیان تێیدا ئەنجامبدەن و دەست بە وەرگرتنی نموونەی خەرجكردنی بڕی ئاو و پێداویستی تاكی تێدا دیاریی بكرێت، ڕاشیانگەیاند كارەكانیان لەباینیەوە دەست پێدەكات و تاكو 28ی ئەو مانگە بەردەوام دەبێت، لەوبارەیەشەوە پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشى لێیان، سەرجەم لەلایەنە پەیوەندیدارەکانى ڕاسپراد، هەماهەنگ و هاوكاریان بن بۆ ئەنجامدان و سەرخستنی پڕۆژەكەیان.