هەولێر : پێشبرکێی کوردستان بۆ بازدان و نمایشی ئەسپسواری بەڕێوەچوو
هەولێر :
پێشبرکێی کوردستان بۆ بازدان و نمایشی ئەسپسواری بەڕێوەچوو
شەوی 27.2.2026 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، ئامادەیی پێشبرکێی و نمایشی بازدانی ئەسپسواری بوو، کە لەلایەن یانەی ئەسپسواری نێودەوڵەتی هەولێر رێکخرابوو …
لەو چالاکیەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەسپی رەسەن بەشدارییان پێکرابوو، مەبەست لە پێشبرکێیەکەش بۆ نمایش و رەواج دان و خۆشەویست کردنی ئەو وەرزشە بوو لەناو هەوادارانی ئەسپسواری و هاووڵاتییان .
لە کۆتایی پێشبرکێی بازدانی ئەسپسواری لە لایەن پارێزگاری هەولێر، خەڵات بەسەر یەکەمەکان دابەشکرا .