پەیامی پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی ڕۆژى جيهانيى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتيژى دژى ئافره‌تان
پەیامی پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی ڕۆژى جيهانيى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتيژى دژى ئافره‌تان
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
له ڕۆژى جيهانيى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتيژى دژى ئافره‌تان، پابەندبوونمان بە پاراستنی مافەکانی ئافرەتان و ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی بە گشتی و توندوتیژی بەرامبەر ئافرەتان بە تایبەتی، دووپات دەکەینەوە.
لەم ڕۆژەدا هه‌موو پشتگيرييه‌كی خۆمان بۆ ڕووبەڕووبونەوەی هه‌ر جۆره توندوتيژييه‌ك دژ بە ئافرەتان و هه‌راسانكردنيان له سنووری پارێزگای هەولێر و به هه‌ر پاساوێك بێت ڕادەگەێنین و ڕۆڵى خانمانى چالاكوان و مامۆستايانى ئايينى و هه‌موو ئه‌وانه‌ش بەرز دەنرخێنین كه کار دەکەن لە پێناو باشتركردنى دۆخى ئافره‌تان.
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2023.11.25