پیرۆزە هەولێر ....

پیرۆزە هەولێر ....

پیرۆزە هەولێر ....
لە یارییەکی دیکەی خولی ئەستێرەکانی عێراق، ئەمشەو یانەی دایک لە دەرەوەی یاریگای خۆی سەرکەوتنێکی دیکە تۆمارکرد و بە ئاست و ئەنجامێکی باش لە یانەی کەربەلای بردەوە و سێ خاڵی دیکەی گرنگی بەدەستهێنا و بە ( 3 گۆڵی ) بێ بەرامبەر سەرکەوت.

ئەم سەرکەوتنە ماییەی دڵخۆشی و هیوایە بۆ ئایندە، وێڕای پیرۆزبایی لە هاندەرانی خۆشەویست، سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و ڕاهێنەر و یاریدەران و یاریزانە بەتواناکان، دڵنیایان دەکەینەوە وەک هەمیشە پاڵپشت و پشتیوانیان دەبین.

دووبارە پیرۆزە و چاوومان لە سەرکەوتن و ئەنجامی زیاترتانە.

ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
18ـی ئەیوولی 2026