لە هەولێر ... یەکەمین فێستیڤاڵی (کتێب و کلتوور) بەڕێوەچوو

لە هەولێر ... یەکەمین فێستیڤاڵی (کتێب و کلتوور) بەڕێوەچوو

لە هەولێر ...
یەکەمین فێستیڤاڵی (کتێب و کلتوور) بەڕێوەچوو

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2026.9.23، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەشداریی لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی یەکەمین فێستیڤاڵی (کتێب و کلتوور) کرد، کە لەلایەن زانکۆی لوبنانی فەرەنسی لە شاری هەولێر ڕێکخرابوو.

فێستیڤاڵەکە بە ئامادەبوونی سەرۆكی زانكۆ و مامۆستیان و ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕۆشنبیران، ئەکادیمیستان، نووسەران و قوتابیانی زانکۆ بەڕێوەچوو، کە تێیدا چەندین چالاکیی جۆراوجۆری کلتووری و پێشانگەی کتێب بەڕێوەچوون، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیری و گرنگیدانی زیاتر بە خوێندنەوە لە ناوەندە ئەکادیمییەکاندا.

لە پەراوێزی بەشداریکردنەکەیدا، پارێزگاری هەولێر وێڕای دەستخۆشی سەرپەرشتیاران، سەرۆکایەتی زانکۆ و سەرجەم ڕێکخەرانی فێستیڤاڵە، پاڵپشتی پارێزگای هەولێری بۆ تەواوی ئەو چالاکییە زانستی و کلتوورییانەی کە خزمەت بە ناسنامەی ڕۆشنبیریی هەولێری پایتەخت دەکەن دووپاتكردەوە، و هیوای خواست ئەم جۆرە دەستپێشخەرییە ئەکادیمیانە بەردەوام بن.