شانۆگەری «ڕووناکیەک خۆری ئاواکرد» لە هەولێر نمایشکرا
شانۆگەری «ڕووناکیەک خۆری ئاواکرد» لە هەولێر نمایشکرا
لە چوارچێوەی یادەوەری ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسان و کەسایەتییە ڕۆشنبیری و هونەرییەکان، شانۆگەری «ڕووناکیەک خۆری ئاواکرد» لە شاری هەولێر نمایشکرا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هونەر و ڕۆشنبیری هەولێر، بە هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی سینەما و شانۆی هەولێر، ئەمشەو، چوارشەممە 23.9.2026 لە چوارچێوەی وەرزی شانۆی هەولێر، شانۆگەری «ڕووناکیەک خۆری ئاواکرد»ی پێشکەش کرد.
ئەم چالاکییە هونەرییە بە ئامانجی بەشداری لە یادەوەری ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان و لە ڕێگەی شانۆوە، گوزارشتکردن لە هەست و بیرەوەرییە نیشتیمانییە پەیوەستەکان بەو ڕۆژە مێژووییە، بەڕێوەچوو.
لە مەراسیم و نمایشکردنی شانۆگەرییەکەدا، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ئاریان سەلاحەددین، بریکاری وەزیری ڕۆشنبیری، سیروان عوسمان، بەڕێوەبەری گشتی هونەر و ڕۆشنبیری هەولێر، لەگەڵ شانۆکاران و ژمارەیەک لە کەسایەتییە ڕۆشنبیری و هونەرییەکان ئامادەبوون.
شانۆگەری «ڕووناکیەک خۆری ئاواکرد» بەشێک بوو لە بەرنامەکانی وەرزی شانۆی هەولێر، کە لە ڕێگەی بەرهەمهێنانی هونەرییەوە، هەوڵ دەدات بابەت و یادەوەرییە گرنگە مێژوویی و کۆمەڵایەتییەکان بخرێنە بواری هونەر و شانۆ.