بە گوژمەی زیاتر لە 63 ملیار دینار، کارکردن لە پڕۆژەی شەقامەکانی کەرتی باغلومنارە بە چڕی بەردەوامە
بە گوژمەی زیاتر لە 63 ملیار دینار، کارکردن لە پڕۆژەی شەقامەکانی کەرتی باغلومنارە بە چڕی بەردەوامە
کارکردن بە چڕی لە پڕۆژەی دروستکردنی شەقامە ناوخۆییەکان و دوو شەقامی سەرەکی لە کەرتی باغلومنارە بەردەوامە.
پڕۆژەکە بریتییە لە دروستکردنی تەواوی شەقامە ناوخۆییەکان و دوو شەقامی سەرەکی بە پانی 60 مەتر، لەگەڵ جێبەجێکردنی تۆڕی ئاوەڕۆ و دانانی تۆڕی ئاوی خواردنەوە و بڕیارە پێش دەستپێکردنی وەرزی زستان کۆتایی بێت.
هەردوو شەقامە 60 مەترییەکە ڕۆڵێکی ڕاستەوخۆیان دەبێت لە کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و ئاسانکردنی هاتووچۆی هاووڵاتییان، کە یەکێکیان ڕێگای سەرەکیی موسڵ بە ڕێگای مەخموور دەبەستێتەوە و ئەوەی دیکەشیان شەقامی 120 مەتری بە شەقامی 150 مەتری دەبەستێتەوە.
گوژمەی پڕۆژەکەش (63,887,000,000) شەست و سێ ملیار و هەشت سەد و هەشتا و حەوت ملیۆن دینارە.