هەولێر … پێشانگای هونەرمەندی پێشمەرگە (سەروان عیسا) بە بۆنەی ساڵیادی ریفراندۆم کرایەوە
هەولێر …
پێشانگای هونەرمەندی پێشمەرگە (سەروان عیسا) بە بۆنەی ساڵیادی ریفراندۆم کرایەوە
لە چوارچێوەی بەرنامەکانی یادکردنەوەی ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە، 27.9.2026 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، و ژمارەیەک لە ئارەزوومەندان، پێشانگای هونەری هونەرمەندی پێشمەرگە سەروان عیسا لە کتێبخانەی گشتی هەولێر کرایەوە.
لە پێشانگاکەدا هونەرمەند کۆمەڵێک بەرهەمی هونەری و کاری دەستی بە مەبەستی یادکردنەوەی ئەم بۆنە مێژووییە خستبووە ڕوو، تێدا بەشێک لە کاری دەستی و دەربڕینی هونەری بۆ شوێنەوارە مێژوویی و شارەستانییەکانی هەولێر بەرجەستە کردبوو…
ئامانجی ئەم چاڵاکییە هونەریە، جەخت کردنەوە بوو لەسەر گرنگی کاری هونەر و رۆشنبیری لە پاراستن و بەرجەستەکردنی یادەوەرییە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکان.