کارکردن لە پڕۆژەی پرۆژەی ئاوەڕۆی تەنیشت نایس فڵیج و پشت ئیتاڵی دوو بەردەوامە

کارکردن لە پڕۆژەی پرۆژەی ئاوەڕۆی تەنیشت نایس فڵیج و پشت ئیتاڵی دوو بەردەوامە

کارکردن لە پڕۆژەی پرۆژەی ئاوەڕۆی تەنیشت نایس فڵیج و پشت ئیتاڵی دوو بەردەوامە

لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی هەولێری پایتەخت، کارەکانی پڕۆژەی دروستکردنی تۆڕی ئاوەڕۆی سندوقی و لوولەیی لە تەنیشت کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی نایس ڤیڵج و پشت گوندی ئیتاڵی دوو بەردەوامن.
گرنگترین ئامانجەکانی ئەم پڕۆژەیە بریتین لە:
• ڕێگریکردن لە کۆبوونەوەی ئاوی باراناو لە دەوروبەری کۆمەڵگاکانی نیشتەجێبوون.
• دوورخستنەوەی مەترسی لافاو لەسەر ڕێگای سەرەکی پیرمام و گەڕەکەکانی دەوروبەری لە وەرزی زستاندا.
• پاراستنی ژینگە لە ڕێگەی کەمکردنەوەی مەترسییە ژینگەییەکان و ڕێکخستنەوەی ڕێڕەوە سروشتییەکانی ئاو لەو سنوورەدا.