لە هەولێر .... مەراسیمی کۆتایی پاڵەوانیەتی "کوردستان پادڵ تۆرنەمێنت" بەرێوەچوو

لە هەولێر .... مەراسیمی کۆتایی پاڵەوانیەتی

لە هەولێر ....
مەراسیمی کۆتایی پاڵەوانیەتی "کوردستان پادڵ تۆرنەمێنت" بەرێوەچوو

شەوی دووشەممە 2026.10.26، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بارز حەسەن میرخان بەڕێوەبەری وەرزشی هەولێر، مەراسیمی کۆتایی و خەڵاتکردنی براوەکانی پاڵەوانیەتی "کوردستان پادڵ تۆرنەمێنت" بەڕێوەچوو.

پاڵەوانیەتییەکە کە یەکێکە لە چالاکییە وەرزشییە سەرنجڕاکێشەکانی ئەم دواییەی هەولێری پایتەخت بۆ یاری پادڵ (Padel) — کە وەرزشێکی خێرا گەشەسەندووە و تێکەڵەیەکە لە نێوان تێنس و سکواش — بە بەشداری چەندین تیمی بەهرەمەند و ڕکابەری بەهێز بەڕێوەچوو.

پارێزگاری هەولێر وێڕای پیرۆزبایی لە تیمە براوەکان، پاڵپشتی تەواوی پارێزگای هەولێری بۆ کەرتی وەرزش و لاوان دووپاتکردەوە و ئاماژەی بەوەشدا كە پەرەپێدانی ئەم جۆرە پاڵەوانیەتییە مۆدێرنانە نیشانەی زیندوویی و پێشکەوتنی ژێرخانی وەرزشییە لە هەولێری پایتەخت.

لەكۆتایشدا، جام و خەڵاتی ڕێزلێنان بەسەر سەرکەوتووانی خولەکەدا دابەشکرا.