سه‌رۆكی هەرێم و سەرۆکی حکومەتی هەرێم و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان به‌شداریان له پرسه‌ى هه‌ردوو مامۆستاى زانكۆ کرد
چوارشه‌ممه 2022.6.29، هەریەک لە ڕێزدار نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێز ڕێواس فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی حزب و لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتییان لەهەولێر به‌شداریان له پرسه‌ى هه‌ردوو مامۆستاى خوالێخۆشبوو‌ى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دين د.كاوان ئیسماعیل و د.ئیدریس حەمەخان كرد كه دوێنێ سێشه‌ممه له تاونكارييهكدا گيانيان له ده‌ست دا.