به‌گوژمه‌ى زیاتر له‌ (260) ملیۆن دینار، بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەک لەناوەندى قەزایى شەقڵاوە دانرا

به‌گوژمه‌ى زیاتر له‌ (260) ملیۆن دینار، بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەک لەناوەندى قەزایى شەقڵاوە دانرا

سه‌رله‌به‌یانى رۆژی سێشەممە 2022.4.12، لەسەر فەرمانى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بەیاوەرى هیوا ئەحمەد مستەفا، بەرپرسى لقى24ى سەفینى پارتی دیموکراتى کوردستان، له‌ڕێوره‌سمێكدا، به‌گوژمه‌ى (262,538,000) دووسەد و شەست و دوو ملیۆن و پێنجسەد و سى و هەشت هەزار دینار، له‌سه‌ر بودجه‌ى تەمویلى تایبەتى وەزارەتى شارەوانى، به‌ردى بناغه‌ى پرۆژەى (دروستکردنى شەقام لەگەڕەکى ئازادى شەقڵاوە و قیڕتاوکردنى شەقامە ناوخۆییەکانى گەڕەکى شێخ باوە لە کۆڕێ) دانرا، كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیایى (هەبابان) جێبه‌جێده‌كرێ و ماوه‌ى ته‌واوكردنى پڕۆژه‌كه‌ش (150) ڕۆژه‌.
له‌ڕێو ره‌سمه‌كه‌دا، كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ مه‌سعود كاڕه‌ش، جێگرى پارێزگار و ئیبراهیم شێخەڵا، قائیمقامى قەزایى شەقڵاوە و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى شاره‌وانیەکان و ژماره‌یه‌كى دیكه‌ له‌ به‌رپرسانی ئیدارى ناوچه‌كه‌ و هاوڵاتییان ئاماده‌ی بوون، پارێزگارى هه‌ولێر، وێڕاى پیرۆزبایى له‌ خه‌ڵكى ئه‌و گه‌ڕه‌كانە بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌م پڕۆژانه‌، جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ لەسەر ڕاسپاردەى جەنابى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، پڕۆژەکان لەو شوێنانەوە دەست پێدەکەین کە کەمتر دەستى ئاوەدانى و خزمەتگوزارییان پێگەیشتووە، ئومێدیشى خواست له‌ئاینده‌دا بتوانرێ خزمه‌تگوزارى زیاتر و باشتر پێشكه‌ش به‌ سنوورى قەزایی شەقڵاوە بكرێت. وتیشى: "دڵنییا هاوڵاتییان دەکەینەوە خواست و ویستى ئێمە بۆ گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان زۆرە لەوە زیاترە کە ئەنجامیدەدین".