بەئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، خەڵاتى جیهانى هەماهەنگى روحى بەخشرا بە مەریوان نەقشبەندى

بەئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، خەڵاتى جیهانى هەماهەنگى روحى بەخشرا بە مەریوان نەقشبەندى

پێنجشەمە 2021.11.25، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ئانۆ جەوهەر، وەزیرى گواستنەوە و گەیاندن و سەرۆکی دەستەى گشتیى گەشت و گوزار و ژمارەیەک لە پەرلەمانتار و مامۆستایانى ئاینى ئیسلام و پیاوانى ئاینى، دامەزراوەى نێودەوڵەتى لوبنانى لەڕێورەسمێکدا، خەڵاتى هەماهەنگى روحى کە خەڵاتێکى جیهانى و هەر ساڵێک دەدرێت بەکەسایەتییەک، بەخشى بە (مەریوان نەقشبەندى).
ئەم خەڵاتە جیهانییە ساڵانە دەبەخشرێت بەو کەسایەتیانەى کە ڕۆڵى کاریگەریان هەبووە لەئاشتى کۆمەڵایەتى و مافەکانى مرۆڤ و پرۆسەى پێکەوەژیان و نزیککرنەوەى باوەڕدارانى ئاین و نەتەوە و چین و توێژەکان، ئەمەش یەکەمجارە ئەم خەڵاتە لەهەموو عێراق بدرێت بەکەسایەتێکى کورد.