بەئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، کولێژى زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵیەکان سێیەمین فیستیڤاڵى کشتوکاڵى ئەنجامدا

بەئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، کولێژى زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵیەکان سێیەمین فیستیڤاڵى کشتوکاڵى ئەنجامدا

سەرلەبەیانى رۆژی چوارشەممە 2022.3.30، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ئەحمەد کانى، بەرپرسى لقى2ى پارتى دیموکراتى کوردستان و سەرۆکى زانکۆى سەڵاحەدین و بەریوەبەرى گشتیى کشتوکاڵى هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لەبەرپرسان و ڕاگر و مامۆستایان و قوتابیانى کولێژەکانى زانکۆى سەڵاحجەدین، کولێژى زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵیەکان بەبەشدارى چەندین فەرمانگەى حکومى و کۆمپانیاکانى کەرتى تایبەت و جوتیارانى نموونەیی لەژێرناونیشانى( لەپێناو پێشحستنى سێکتەرە کشتوکاڵیەکان و برەودان بە بازاڕکردنى بەهەمە خۆماڵیەکان) سێیەمین فیستیڤاڵى کشتوکاڵى لەسەنتەرى ڕۆشنبیرى زانکۆى سەڵاحەدین ئەنجامدا.
دواى کردنەوەى پێشانگاى کشتوکاڵى فیستیڤاڵەکە و بەسەرکردنەوەى بەشەکانى، بەڕێزپارێزگارى هەولێر وێڕاى دەست خۆشى لە ڕاگر و مامۆستایانى کولێژى زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵیەکان و قوتابیان و بەشداربووان، هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.