پارێزگارى هەولێر، تادرەنگانێکى شەو تەواوى ئەو شوێنانەى بەسەرکردەوە کە مەترسى لافاویان لەسەر بوو
دوێنێ شەو 20 لەسەر21ى 2021.12، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، سەرجەم ئەو شوێنانەى بەسەرکردەوە کە مەترسیى لافاویان لەسەر بوو.
دواى ئەوەى لە کۆبوونەوەى دوێنێ، پارێزگارى هەولێر سەرجەم لایەنەکانى ڕاسپارد، وەک ئامادەباشى بۆ قۆناغى دووەمى کاریگەریى ئەو شەپۆلەى ڕووى لە ناوچەکەمان کردووە کە واپێشبینى دەکرا له كاته‌كانى ئێوارەوە بارانبارین دەست پێدەکاتەوە و لە کاتەکانى شەودا بارانبارین زیاتر بێت و ببێتە هۆى مەترسى دروستبوونى لافاو، وەک ئامادەباشى لەبەرامبەر ئەو مەترسییە و بۆ هەر ئەگەر و ڕووداوێکى نەخوازاروو و پاراستنى سەرو ماڵ و گیانى هاوڵاتییان، سەرجەم هێزەکانى (ئاسایش، پۆلیس، زێرەڤانی، هاتوچۆ و بەرگرى شارسانى) و (قائیمقامیەتەکان و ناحییە و تەندروستى و شارەوانیەکان و ناوەندى قەیرانەکانى پارێزگا) و تەواوى فەرمانگاکان خرانە حاڵەتى ئامادەباشیی تەواو و لەدواى کۆبوونەوەکەشدا لە هەموو ئەو شوینانەى کە مەترسى دروستبوونى لافاویان لەسەربوو تیم و ئامێرى پێویست دابینکرا، شەوى ڕابردووش تا درەنگانى شەو پارێزگارى هەولێر سەردانى تیمەکان و سەرجەم ئەو شوێنانەى کرد کە ئەگەرى دروسبوونى لافاوایان لێدەکرا.
لەوبارەیەشەوە پارێزگاری هه‌ولێر له كاتی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كاركردنی تیمه‌كان و ئەو شوینانەى کە مەترسى دروستبوونى لافاویان لەسەر بوو گوتی: "ته‌واوی تیمه‌كان له فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان له پاككردنه‌وه و كردنه‌وه‌ی رێڕه‌وه ئاوییه‌كان به‌رده‌وامن، جگه له ئامێر و پێداویستییه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر، هه‌روه‌ها كه‌رتی تایبه‌تیش هاوكاری ئێمه‌یان كردووه و به سوپاسه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆری ئامێر له پارێزگای دهۆكیش بۆمان ره‌وانه كراون و هه‌رچی له‌توانای پارێزگای هەولێر و حكومه‌تی هەرێم دابێت، له‌كاركردن بۆ بەرگرتن لەدروستبوونى لافاو به‌رده‌وام ده‌بین و سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر به شاره‌وانی و ته‌ندروستییه‌وه خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی و بۆ به‌هاناوه‌چوونی خه‌ڵكیش له ئاماده‌باشی تەواوداین".
پارێزگارى هەولێر وێڕاى دەستخۆشى لە سەرجەم دام و دەزگا پەیوەندیدارەکان، جه‌ختیشی لەوەكرده‌وه، کە سەرەڕاى مه‌ترسی بارینی بارانێكی زۆر به‌ڵام بەو ئاماده‌كارییانه‌ی کە کراوە له‌ماوەى چه‌ند رۆژی رابردوودا، هۆكاره‌كانی روودانی لافاو كه‌مبۆتەوە و سوپاس بۆ خوای گه‌ورەش کە هیچ حاڵەتێکى ئەوتۆ ڕووینەدا.