لەهەولێر، کۆنفرانسی لاوانی سەرکردە بەڕێوەچوو
ئێوارەی چوارشەممە 2021.12.22، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و عەدنان دەرجال، وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق، مولتەقای لاوانی سەرکردە بە هەماهەنگی ڕێکخراوی سبارکی هۆڵەندی، شەشەمین کۆنفرانسی بەبەشداری زیاتر لە 350 کوڕ و کچی لاوی سەرجەم شارەکانی عێراق لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا.
جێگەی باسە، وابڕیارە کۆنفرانسەکە ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام بێت و تێیدا چەندین بابەتی گرنگ لەسەر ڕۆڵی لاوانی بەهرەمەند و سەرکەوتنی تاقیکردنەوەکانیان لەپێناو پێشخستنی و هاندانی کۆمەڵگا پێشکەش بکرێت.