جێگری پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە شاندێکی ناوەندی باڵای چەمچەماڵی (ی.ل.د.ك) کرد

جێگری پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە شاندێکی ناوەندی باڵای چەمچەماڵی (ی.ل.د.ك) کرد

ئێوارەی چوار شەممە 2021.12.22، هێمن قادر جێگری پارێزگاری هەولێر، لەدیوانی پارێزگا، پێشوازی لە شاندێکی ناوەندی باڵای چەمچەماڵی (ی.ل.د.ك) کرد، کە ماوەی دوو ڕۆژە لەژێر ناونیشانی (ھەولێر لە یاد ناکەین) لە چەمچەماڵ کەمپینی کۆمەک و ھاوکاریان ڕاگەیاندووە بۆ زیان لێکەوتوانی لافاوەکەی ھەولێر.
شاندەکە لەسەردانەکەیاندا ئاماژەیان بەوەدا کە لەماوەی دوو ڕۆژدا لە ڕاگەیاندنی كەمپینی لەچەمچەماڵی پایتەختی شەهیدان و ئەنفال كراوانەوە بۆ زیانلێكەوتوانی كارەساتی لافاوەكەی هەولێری پایتەخت، ئەمڕۆكۆتاییمان بە كەمپینەكە هێنا و كۆی ئەو كەلوپەل و بڕەی كە كۆكرابونەوە بە ئەمانەتەوە لە ڕێگای مەكتەبی سكرتاریەتی(ی.ل.د.ك)وە گەیاندرایە سەنتەری هەماهەنگی و بەرەنگار بوونەوەی قەیرانەكانی سەربە پارێزگای هەولێر.
لەلایەن خۆیەوە جێگری پارێزگاری هەولێر وێڕای دەست خۆشی هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیدانی لەکاری خێرخوازیی و مرۆیی بۆ خواستن.
كەلوپەل و شتومەكەكانیش و بریتین بوون لە:
٤١٦ بەتانی نوێ
١٠٠ بتڵی غازی ماڵان بە پڕی
٦٤ فەردە برنج =١٦٠٠ كیلۆ
٢٢ كارتۆن ڕۆنی زەیت = ٤٤٠ دەبە
٦٠ كارتۆن دۆشاوی تەماتە=720 قوتو
١٠٠ كیسە خوێ=٤٠٠ كیلۆ
١٠٠ كیسە تایت=٣٠٠ كیلۆ
١٦٠٠ كیلۆشەكر
١٠٠ كارتۆن زاهی شامپۆ پاك كەرەوە
٣٧ سوپا
٦ تەنەكە ڕۆنی تەنەكە
٤ دانە لاكێشە
١ بێشكەی منداڵ
٢ پاسكیلی مناڵ
٢٠ كارتۆن چای
١٠ دانە فەرش
لەگەڵ چەندین كەرەستەو پێداویستی دیكە و بڕی (یەك ملیۆن و چل و چوار هەزار دینار و ٢٠٠ دۆلاری ئەمریكی).