لە کەنیسەی ماریۆحنا لە عەنکاوا رێورەسمی جەژنی لەدایکبوونی مەسیح بەڕێوەچوو
دوێنێ شەو 2021.12.24، بەئامادەبوونی، پشتیوان سادق، نوێنەرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هاولێر و ئەحمەد کانى، بەرپرسى لقی دووی پارتى دیموکراتى کوردستان و ڕێبوار ئیسماعیل، بەرپرسى مەڵبەندى سێى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان و ژمارەیەکى دیکە لەبەرپرسان، لەکەنیسەی ماریۆحنا لە عەنکاوا، رێورەسمی جەژنی لەدایکبوونی مەسیح بەڕێوەچوو.
جێگەى باسە، کریستیانەکانی هەرێمی کوردستان نەریتی تایبەت بە خۆیان بۆ جەژنی کریسمس هەیە. ئەوان شەوى ڕابردوو لە کەنیسە یادی کریسمس-یان کردەوە و نزایان بۆ ساڵێکی باشتر کرد. کریستیانەکان ئەمڕۆ رۆژی شەممە 2021.12.25 بە بۆنەی جەژنی کریسمس سەردانی یەکدی دەکەن و خواردنی تایبەت ئامادە دەکەن. لە هەرێمى کوردستان نزیکەی 300 هەزار کریستیان دەژین لە نەتەوەکانی ئەرمەن، کلدان، سریان و ئاشوورن. جگە لە عەنکاوە کە ناوەندی کریستیانەکانی کوردستانە، زۆربەی کریستیانەکان لە شەقڵاوە، کۆیە، دهۆک و زاخۆ دەژین و 270 کەنیسەیان هەیە.