بەسەرپەرشتى پارێزگارى هەولیر، بۆ هەڵسەنگاندنى کارەکانى چەند ڕۆژى ڕابردووى تیمەکانى شارەوانى و دەستنیشانکردنى کەم و کوڕییەکان کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا
پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە 2021.12.25، بەسەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولیر، لەدیوانى پارێزگا، بەمەبەستى هەڵسەنگاندنى ئەرک و کارەکانى چەند ڕۆژەى ڕابردووى تیمەکانى شارەوانى و دەستنیشانکردنى پێداویست و کەم و کوڕییەکان کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا.
لەکۆبوونەوەکەدا، کە هەریەک لە مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگارى هەولێر و قائیمقامى ناوەند و بەرێوەبەرى گشتیى ئاو و ئاوەڕۆکانى هەرێم و سەرۆکى شارەوانى هەولێر و بەڕێوەبەرانى فەرمانگە و شارەوانییەکانى هەولێر ئامادەیبوون، دواى هەڵسەنگاندن بۆ کارەکانى چەند ڕۆژەى ڕابردووى تیمەکانى شارەوان، باس لەپڕۆسەى پاککردنەوەى ڕێرەى ئاوى قورس و کەند و هەموو ئەو شوێنانە کرا کە بوونە هۆکارى دروستبوونى لافاوەکەى 17ى مانگ، وێڕاى دەستنیشانکردنى پێداویستى و کەم و کوڕییەکان، جەخت لە چارەسەرکردنى یەکجارەکى ئەو شوێنانەکرایەوە بۆ ڕێگریکردن لە کۆبوونەوەی ئاو و دوورحستنەوەی مەترسییەکانى لافاو بۆ سەر شارى هەولێر.