پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لەکۆمەک و یارمەتیەکانی خەڵکی (ههڵهبجه، کەرکوک ، چەمچەماڵ و قوتابخانەى فاخیر مێرگەسۆرى) کرد
سەرلەبەیانى ئەمڕۆ شەممە 2021.12.25، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەدیوانى پارێزگا، پێشوازی لەکۆمەک و هاوکارییەکانى خەڵکى (ههڵهبجه، کەرکوک، چەمچەماڵ و قوتابخانەى فاخیر مێرگەسۆرى) کرد، کە لەماوەى چەند ڕۆژى ڕابردوودا بەمەبەستى هاوکاریکردن و یارمەتیدانى زیانلێکەوتووانى لافاوەکەى هەولێر کەمپینیان ڕاگەیاندبوو.
لەدیدارەکەدا، پارێزگارى هەولێر وێڕای بەگەرمى بەخێرهێنانیان بۆ شارى هەولێر، دەست خۆشی لە خەڵکى بەئەمەکى ههڵهبجه و شارهزوور و ههورامان و کەرکوک و چەمچەماڵ و مامۆستا و بەڕێوەبەرانى قوتابخانەى فاخیر مێرگەسۆرى کرد و هیوای بەردەوامی لە کارە خێرخوازیی و مرۆییەکانیان بۆ خواستن و ڕایگەیاند: "هاتنان و ڕاگەیاندنى کەمپین بۆ هاوکاریکردنى زیانلێکەوتووانى لافاوهكهى ههولێر کارێکى گەورە و لەبیرنەکراو و مایەى شانازییە، ئەوەى کردووتانە پەیامێکى نیشتمانیە گەورەیە بۆ لێقەوماوانى هەولێر سوپاستان دەکەین".