جێگری پارێزگاری هەولێر، پرۆسەى دابەشکردنى قەرەبووى زیانلێکەوتووانى لافاوەکەى مەلا ئۆمەر و گوندى کۆرى بەسەرکردەوە
یەکشەممە 2021.12.26، هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر بەیاوەرى نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند، بەمەبەستى لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە چونیەتى بەڕێوەچوونى پرۆسەى دابەشکردنى قەرەبووکردنەوەى زیانلێکەوتووانى لافاوەکەى ڕابردووى مەلا ئۆمەر و گوندى کۆرى بەسەرکردەوە و دەستخۆشى لە تیمەکانى EJCC/ پارێزگاى هەولێرکرد بۆ ئەنجامدانى کارەکەیان بە شێوەیەکى ڕێک و پێک.