پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق و شاندێکی یاوەری کرد
ئەمشەو پێنجشەممە 2021.12.30، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر پێشوازی لە عەدنان درجال، وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
جێگەی باسە، مەبەست لەسەردانەکەی وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق و شاندێکى یاوەرى ئامەدبوونیانە لە پاڵەوانیەتی بەرزکردنەوەی قورسایی وڵاتانی عەرەبی بۆ کوڕان و کچان کە لە ناوەڕاستى ئەم مانگە لە ناوەندی قەزایی شەقڵاوە بە بەشدارى زیاتر لە 250 یاریزان لەسەرئاستى 16 وڵاتى عەرەبى و لەژێرچاودێرى بەڕێز پاریزگارى هەولێر بەڕێوەدەچێت.