پارێزگارى هەولێر، پێشانگاى تایبەتى هونەرمەند (نامۆ)ى کردەوە
سەرلەبەیانى چوارشەمە 2022.2.2، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەگەلەرى میدیاى شارى هەولێر بەیاوەرى فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەرى گشتی ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر پێشانگاى تایبەتى وێنەکێشانى هونەرمەندى شێوەکار محەمەد ساڵح ڕۆستەم زادە(نامۆ)ى کردەوە.
پارێزگارى هەولێر دواى بەسەرکردنەوەى تابلۆکانی پێشانگاکە دەستخۆشى لەهونەرمەند کرد و هیوای سەرکەوتنى بۆ خواست.