لەهەولێر، یادی ئیسراو میعراجی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) بەرز ڕاگیرا

لەهەولێر، یادی ئیسراو میعراجی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) بەرز ڕاگیرا

ئێوارەى رۆژی دووشەممە 2022.2.28، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د. عبدالله مەلا وەیسی، سەرۆکی یەکێتی زانایانى ئاینى ئیسلامى کوردستان و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و ژمارەیەکى دیکە لە مامۆستایانى ئاینى و شێخ و پیاوانى تەریقەت، لەمزگەوتى جەلیل خەیات لە هەولێر، بەڕێوەبەرایەتى گشتى ئاوقافى هەولێر بە هەماهەنگى لقى هەولێرى یەکێتی زانایانى ئاینى ئیسلامى کوردستان و کۆمەڵەى قورئان خوێنانى کوردستان، بە بۆنەی ساڵیادی ئیسراو میعراجی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) ڕێورەسمێکى تایبەتى ئاینیان سازدا.