بەئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، زانكۆی كوردستان پێشانگایەكى بۆ قوتابیان و دەرچووان کردەوە
بە دروشمی بەهێزكردنی پێگەی گەنجان و لە پێناو پاڵپشتیكردنیان، رۆژی دووشەممە 2022.2.28، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د.محەمەد شوکرى، سەرۆکى دەستى وەبەرهێنان و ئانۆ جەوهەر، وەزیرى گواستنەوە و گەیاندن و د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەرى گشتی تەندروستى هەولێر و کونسڵى گشتى ئیمارات و بەشێک لەنوێنەرى ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و سەرۆکى زانکۆ و مامۆستایانى، سەنتەری گەشەپێدانی پیشەیی و سەنتەری داهێنان و كارسازی و بەشی پەیوەندییە گشتییەكان و میدیای زانكۆی كوردستان هەولێر لەناو كەمپەسی زانكۆ پێشانگایەكى بۆ ئەو قوتابی و دەرچووانەی زانكۆکەیان کردەوە كە سەركەوتوو بوونە لە دامەزراندنی كاری تایبەت بەخۆیان.
مەبەست لەکردنەوەى ئەم پێشانگایە کە بە بەشدارى 26 قوتابی و 17 دەرچوو بە خزمەتگوزاری و بەرهەمەكانیان بەشداربوون، یارمەتیدانى بەهێزكردنی پەیوەندییەكانیان و پاڵپشتی كردنی ئەو کارانەبوو كە لە لایەن قوتابیان و دەرچووانی زانكۆی كوردستان هەولێرەوە دامەزراون.