وەزیری کارەبا و پارێزگاری هەولێر، سەردانی لقی 24ی سه‌فینی (پ.د.ک)یان کرد

وەزیری کارەبا و پارێزگاری هەولێر، سەردانی لقی 24ی سه‌فینی (پ.د.ک)یان کرد

رۆژی سێشەمە 2022.3.1، هەریەک لەئەندازیار کەمال محمد ساڵح، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری بریکارى وەزارەتى کارەبا و ئیبراهیم شێخەڵڵا، قائمقامى قه‌زایى شەقڵاوە و حوسێن حه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى دابه‌شكردنى كاره‌باى هه‌ولێر و کاروان کەریم خان، بەڕێوەبەرى ناحییەى هەریر، سەردانی بارەگای لقی 24ی سه‌فینی پارتى دیموکراتى کوردستانیان کرد و لەلایەن هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا، به‌رپرسی لق و کارگێڕ و ئەندامان و ژمارەیەک لە بەرپرسی ناوچەکان، بەگەرمی پێشوازیان لێکرا.
لەدیدارەکەدا، باس لەهەماهەنگی زیاتر کرا بۆ خزمەتكردنی ناوەندى قەزایی شەقڵاوە و دەوروبەری، هەردوولاش هاوڕابوون لەسەر ئەوەی خەڵكی ئەم ناوچەیە شایستەی ئەوەن باشترین خزمەتگوزاریانن پێشکەش بکرێت، هەروەها تەئکیدیان لەوەکردەوە کە خزمەتكردنی سنوورەکە لەسەرجەم سێکتەرە جیاجیاکان لە ئەولەویەتی كارەكاندایە و بەمنزیکانەش دەست دەکرێت بە ئەنجامدانی پڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر بۆ ساڵى 2022 و بەبێ جیاوازی و بەیەکسانی پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزارییەکان لە ناوەندى قەزایی شەقڵاوە و گوند و ناحییەکانى جێبەجێدەکرێت.