پارێزگارى هەولێر، چەکى بانکى قەرەبووکردنەوەى ڕادەستى زیانلێکەوتووانى سەردەمى ڕژێمى بەعس کرد
سەرلەبەیان رۆژی یەکشەممە 2022.3.6، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەمەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى بەشى دووەمى پڕۆسەى قەرەبووکردنەوەى زیانلێکەوتووانى سەردەمى ڕژێمى بەعس، سەردانى دەستەى داواکانى موڵکدارى فەرمانگەی ناوچەى هەرێمى کوردستان کرد و لەلایەن بەرێوەبەرى و بەرپرسانى فەمانگەکەوە پێشوازى لێکرا.
پاریزگارى هەولێر دواى ئەوەى لە نزیکەوە لەچۆنیەتى بەڕێوەچوونى قەرەبووکردنەوەى زیانلێکەوتووانى کۆڵیەوە، کەلەم بەشەدا ژمارەیان 110 کەس بوو، چەکى بانکى قەربووکرنەوەى ڕادەستى بەشێک لە زیانلێکەوتووان کرد و دەستخۆشى لەبەڕێوەبەر و فەرمانبەرانى دەستەى داواکانى موڵکدارى فەرمانگە و لقەکانى ناوچەى هەرێمى کوردستانی کرد کە بەڕێک و پێکى مامەڵەى زیانلێکەوتووان ڕایدەکەن و ئەرکەکانیان ئەنجامدەدەن.