جێگری پارێزگاری هەولێر پێشانگای هاوبەشی شێوەکاری و فۆتۆگرافی کردەوە

جێگری پارێزگاری هەولێر پێشانگای هاوبەشی شێوەکاری و فۆتۆگرافی کردەوە

سەرلەبەیانى یەکشەمە 2022.3.13، لەیادی (31) ساڵەی ڕاپەڕین و ڕزگارکردنی شارى هەولێر و لە چوارچێوەى چالاكیه‌كانى 12هه‌مین فیستیڤاڵى ئازاداى و نەورۆز، لە ژێرچاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار بەئامادەبوونی نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی ناوەند و ئەکرەم ئەحمەد، یاریدەدەری پارێزگار و فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەر، لەهۆڵى میدیا، پێشانگای هاوبەشی شێوەکاری و فۆتۆگرافی هونەرمەندانی هەولێری کردەوە.
دواى کردنەوەى پێشانگاکە و بەسەر کردنەوەى بەشەکانى جێگری پارێزگارى هەولێر، دەستخۆشى لە سەرپەرشتیارانى پێشانگەکە کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.