لەژێرچاودێرى و ئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، پێشانگایەکى کتێب کرایەوە

لەژێرچاودێرى و ئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر،  پێشانگایەکى کتێب کرایەوە

سەرلەبەیانى رۆژی هه‌ ینى 2022.3.11، لە یادی (31) ساڵەی ڕاپەڕین و ڕزگارکردنی شارى هەولێر و لە چوارچێوەى چالاكیه‌كانى 12هه‌مین فیستیڤاڵى ئازاداى و نەورۆز، لە ژێرچاودێرى و ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەهۆڵى میدیا، دەزگاى چاپ و بڵاوکردنەوەى ڕۆژهەڵات بەهاوئاهەنگى لەگەڵ ناوەندى ئاوێر و کتێبخانەى حاجى قادرى کۆیی پێشانگایەکى کتێب کرایەوە.
لەڕێورەسمەکەدا کە هەیریەک لە جێگرى پارێزگار و قائیمقامى ناوەند و بەرێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و بەڕێوەبەرى گشتیى گەشت و گوزار و ژمارەیەکى دیکە لە بەرپرسان ئامادەی بوون، دواى کردنەوەى پێشانگاکە و بەسەر کردنەوەى بەشەکانى پارێزگارى هەولێر دەستخۆشى لە سەرپەرشتیارانى پێشانگەکە کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.