پارێزگاری هەولێر، پێشانگای هاوبەشى هونەرمەندە بە ئەزموونەکانى شارى هەولێرى کردەوە
دواى نیوەڕۆى سێشەمە 2022.3.15، لەیادی (31) ساڵەی ڕاپەڕین و ڕزگارکردنی شارى هەولێر و لە چوارچێوەى چالاكیهكانى 12ههمین فیستیڤاڵى ئازاداى و نەورۆز، لە ژێرچاودێرى و ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەڕیورەسمێکدا لە گەلەرى سەندیکاى هونەرمەندان، پێشانگای هاوبەشى هونەرمەندە بە ئەزموونەکانى شارى هەولێرى کردەوە.
لەڕێورەسمەکەدا کە هەریەک لە مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی ناوەند و فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەر و ئەکرەم ئەحمەد، یاریدەدەری پارێزگار و ژمارەیەکى دیکە لە هونەرمەندان و هونەر دۆستان ئامادەی بوون، دواى کردنەوەى پێشانگاکە و بەسەر کردنەوەى بەشەکانى پارێزگارى هەولێر، دەستخۆشى لە سەرپەرشتیارانى پیشانگاکە و هونەرمەندان کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست.