بەئامادەبوونى پارێزگاری هەولێر، لەیادی (34) ساڵەی کیمیابارانکردنى هەڵبجە، پێشانگایەکى شێوەکارى کرایەوە

بەئامادەبوونى پارێزگاری هەولێر، لەیادی (34) ساڵەی کیمیابارانکردنى هەڵبجە، پێشانگایەکى شێوەکارى کرایەوە

سەرلەبەیانى رۆژی چوارشەمە 2022.3.16، لەیادی (34) ساڵەی کیمیابارانکردنى هەڵبجەى شەهید، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەپارکى شار، پێشانگایەکى تایبەتى هونەرمەندى شێوەکار مەروان هادى کرایەوە.
لەپێشانگاکەدا کە هەریەک لەبەرەڤان حەمدى، بریکاری وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتى هەرێمی کوردستان و ئەندازیار عەلى ڕەشید، سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر و هێمن قادر و مەسعود کاڕەش، جێگرانی پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی ناوەند و فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەرى هەولێر و ئەکرەم ئەحمەد، یاریدەدەری پارێزگار و ژمارەیەکى دیکە لەئەندامانى ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر و هونەرمەندان و هونەر دۆستان ئامادەی بوون، دواى کردنەوەى پێشانگاکە و بەسەر کردنەوەى تابلۆکانى، پارێزگارى هەولێر دەستخۆشى لە هونەرمەند کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست.