ڕاگەیندراوێک لەپارێزگاى هەولێرەوە
پارێزگاى هەولێر بۆ پێشکەشکردنى ئاسانکارى زیاتر و هاوکاریکردنى کاسبکارانى بازاڕى سپى و لەپێناو قورس نەکردنى بارایی داراییان، بەمشێوەیەى لاى خوارەوە بڕیاریدا:-
یەکەم/ ئەوبڕە پارەیهى کە دیاریکراوە بۆیان بەشێوەى قیست بیدەن لەبەرامبەر وەرگرتنى دوکان لە بازاڕى هاوچەرخى سپى، لە (4 قست)ەوە بۆیان کرا بە (5 قست).
دووەم/ بەهۆى پشووەکانى جەژنى ڕەمەزانى پیرۆز، بڕیارماندا ماوەى دانى قستى یەکەم کە دواوادەى 2022.5.10 دیاریکرا بوو، درێژبکرێتەوە بۆ 2022.5.15.
ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولێر