بەبەشداری جێگری پارێزگاری هەولێر، لەسعودیە 19هەمین کۆنگرەی گەشەکردنی شارەکان و خزمەتگوزارییەکان بەڕێوەچوو

بەبەشداری جێگری پارێزگاری هەولێر، لەسعودیە 19هەمین کۆنگرەی گەشەکردنی شارەکان و خزمەتگوزارییەکان بەڕێوەچوو

سێشەممە 2022.3.22، لە ڕیازی پایتەختی شانشینیی سعودیە، بەئامادەبوونی مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگاری هەولێر و پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی هەولێر و ئەمانەی بەغدا، 19هەمین کۆنگرەی گشتیی ڕێکخراوی شارە عەرەبییەکان بۆ گەشەکردنی شارەکان و خزمەتگوزارییەکان بەڕێوەچوو، کە تیایدا هەموو شارە دیارەکانی وڵاتە عەرەبییەکان لە مۆریتانیاوە تا عیراق بەشداربوون.
لە کۆنگرەکەدا کە ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت و هەریەک لە میری ناوچەی ڕیاز و جێگرەکەی و وەزیرە پەیوەندیدارەکان و باڵیۆزی عیراق و وڵاتانی عەرەبیی و کەرتی تایبەتی سەرمایەگوزاریی و خزمەتگوزاریی و وەبەرهێنان و پڕۆژەکان ئامادەبوون، گفتوگۆ لەسەر ستراتیژییەتی گەشەکردنی شارەکان و خزمەتگوزارییەکان و دەرفەتی ژیان و کار و سیستمی زیرەک بۆ بەڕێوەبردنی شارەکان دەکرێت.