پارێزگاری هەولێر سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی دیار بەكری كردو سهرۆکی سهرۆکی ژوور، ڕیز وسڵاوی خۆی بەناوی ژووری بازرگانی و خەڵكی ئامەد گەیاندە سەرۆك بارزانی و سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومهت و دەستخۆشی پێشكەوتنی بەرچاوی هەرێمی كوردستانی لێ كردن .
25/3/2022 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بەیاوەری شاندی هەرێمی كوردستان كە لەیەكەمین پیشانگای نێودەڵەتی میزۆپۆتامیا لە دیار بەكر بەشدارە سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی دیار بەكری كرد و لەلایەن محەمەد قایا سەرۆك ژوور ئەندامانەوە پێشوازی لێ كرا.
لەم دیدارەدا كە ئیسماعیل مینە خان بەڕێوەبەری گشتی گەشت وگوزاری هەولێر و د. خەیری وسو بەڕێوەبەری گشتی گەشت وگوزاری دهۆک و دارا جلیل خیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان و شاندی ژوورەكانی بازرگانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی ئامادەی بوون ، سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی دیار بەكر وێڕای بەخێرهێنانی شاندی هەرێم خۆشحاڵی خۆی بەم سەردانە نیشان دا و دووپاتی كردەوە ئەوان هیچ جیاوازیەك لەنێوان هەولێر و ئامەد نابینن و هەردوولا بران و قازانج و زەرەری ناوچەكە بەسەر هەردوولا دا دەشكێتەوە هیواشی خواست ئەو گرفتانەی دوای ڕیفڕاندۆم دروست بوون بەزووترین كات چارەسەر بكرێن و ئاڵوگۆڕی نێوان هەردوولا تەنها نەبێتە بازرگانی و گەشت و گوزار بەڵكو پێویستە ئاشتەواییەكی سەرتاسەری ناوچەكە بگرێتەوە و ناوچەكە لە شەر و كوشتار دوور بێت.
هاوكات ڕیز وسڵاوی خۆی بەناوی ژووری بازرگانی و خەڵكی ئامەد گەیاندە سەرۆك بارزانی و سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومهت و دەستخۆشی پێشكەوتنی بەرچاوی هەرێمی كوردستانی لێ كردن .
لەلای خۆشیەوە پارێزگاری هەولێر سڵاوی خەڵكی هەرێمی كوردستانی گەیاندە خەڵكی دیار بەكر وستایشی پێشكەوتنەكانی دیار بەكری كرد كە لەئەنجامی سیاسەتی كرانەوەی توركیا بوو بەڕووی ئاشتی و ئاشتەوایی و ئاماژەی بەوەش كرد دیار بەكری ئێستا لەگەڵ دیار بەكری پێشی 10-20 ساڵ زۆر جیاوازە.
هاوكات پارێزگار جارێكی دیكە داوای كرد وەبەرهێنەرانی توركیا سوود لە دەرفەتی وەبەرهێنان وەربگرن لە هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی یاساكانی پەرلەمانی كوردستان و ئەو ئاسانکاریانەی لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە پێشكەشیان دەكرێت هەروەها بۆ كۆنفڕانسی گەشت و گوزار لە دوای كۆڕۆنا داوەتیكردن .
ئەوەشی نیشان دا كە ڕێكخستنی پیشانگای میزۆپۆتامیا هەنگاوێكی گرنگی پێشكەوتنی پەیوەندی نێوان هەردوولا دەبێت و پاڵپشتی خۆی بۆ زیاتر پێشخستنی ئەم. پیشانگایە دەربڕی.
دواتر دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان لە وتەیەكی كورت دا سوپاسی ژووری بازرگانی و پیشەسازی دیار بەكری كرد بۆ داوەت كردنی شاندی هەرێم و دووپاتی كردەوە هەرێمی كوردستان هەمیشە دەرگاكانی بەڕووی بازرگان و خاوەن كارانی توركیا كراوەن .
هەر لەم دیدارەدا هەردوولا چەندین دیاریان لەگەڵ یەكتر گۆڕیەوە.