پارێزگارى هەولێر، پێشانگایەکى شێوەکارى بۆ کۆمەڵێک کچ و کوڕى شێوەکار کردەوە

پارێزگارى هەولێر، پێشانگایەکى شێوەکارى بۆ کۆمەڵێک کچ و کوڕى شێوەکار کردەوە

سەرلەبەیانى رۆژی دووشەممە 2022.3.28، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەئامادەبوونى فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لەهونەرمەند و هونەردۆستان و مامۆستایان و قوتابیان، لەهۆڵى گەلەرى میدیا، پێشانگاى شێوەکارى بۆ کۆمەڵێک کچ و کوڕى شێوەکار کردەوە.
پێشانگاکە کە لەبەردەوامى کارو چالاکییەکانى سەنتەرى ئاڵا بۆ کۆمەڵێک قوتابى قوتابخانە ناحکومیەکان ئەنجامدرابوو، پارێزگارى هەولێر، دواى کردنەوەى پێشانگاکە و بەسەرکردنەوەى تابلۆکان، دەستخۆشى لە کوڕان و کچانى بەشداربووى پێشانگاکە کرد و هیواى سەرکەوتن و بەردەوامى بۆ خواستن، پاشان بڕوانامەى ڕێزلێنانى سەنتەرى ناوبراوى بەسەر بەشداربووان دابەشکرد.