بەئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، سێیەمین فیستڤاڵی زانستی کۆمپیوتەر و رۆبۆتیکی کۆلێژی زانست بەڕێوەچوو
سەرلەبەیانى رۆژی چوارشەممە 2022.3.30، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ئەحمەد کانى، بەرپرسى لقى2ى پارتى دیموکراتى کوردستان و د.جوتیار عادل وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان و سەرۆکى زانکۆى سەڵاحەدین و ژمارەیەکى دیکە لە ڕاگر و مامۆستایان و قوتابیانى کولێژى زانست، سێیەمین فیستڤاڵی زانستی کۆمپیوتەر و رۆبۆتیکی کۆلێژی زانستى زانکۆى سەڵاحەدین بەڕێوەچوو.
دواى کردنەوەى فیستیڤاڵەکە و بەسەرکردنەوەى پێشانگاى فیستیڤاڵەکە، بەڕێز پارێزگارى هەولێر دەست خۆشى لە ڕاگر و مامۆستایانى کولێژى زانست و قوتابیان و سەرپەرشتیارانى فیستیڤاڵەکە کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.